رێڕەوێکی شەقامی 120 مەتریی هەولێر دادەخرێت

سبەینێ لە کاتژمێر 9ی بەیانی تاوەکو 6ی ئیوارە، رێڕەوێکی شەقامی 120 مەتریی خێرای هەولێر دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تیمەکانی ئەندازەی هاتوچۆ هەڵدەستن بە هێڵکاری و بۆیاخکردنەوەی شەقامی 120مەتریی خێرا، بۆ ئەو مەبەستەش رێڕەوی دەستە چەپی شەقامەکە لە سەر بەرزە پردی رێگای پیرمام تاوەکو بەرزە پردی رێگای بەحرکە، لە کاتژمێر 9ی بەیانی تاوەکو 6ی ئیوارە دادەخرێت.

هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، شۆفێران دەتوانن رێڕەوی ناوەڕاست و دەستەڕاستی شەقامەکە بەکاربهێنن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: ناشتنی مردوو لە گۆڕستانی نوێی شاری سلێمانی بێبەرامبەرە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ناشتنی مردوو لە گۆڕستانی نوێی شاری سلێمانی بێبەرامبەرە. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە…
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: هاوڵاتییەك 17500 دۆلاری دۆزییەوە و گەڕاندییەوە بۆ خاوەنەكەی

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، هاوڵاتییەك بڕی 17500 دۆلاری دۆزییەوە و گەڕاندییەوە بۆ خاوەنەكەی. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر…
Total
0
Share