هێزی کۆماندۆی کوردستان هاوکاریی زیاتر لە 100 خوێندنگە دەكات

هێزی کۆماندۆی کوردستان هاوکاریی زیاتر لە 100 خوێندنگەی سنووری قەزای چەمچەماڵ و ناحییەکانی دەوروبەری دەکات و بەردەوامدەبێت .

ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزی کۆماندۆی کوردستان لە قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش، بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی هاوکاری و دابینکردنی پێداویستیی خوێندن بۆ خوێندنگەکانی سنوورەکە.

لە هەڵمەتەكەی ئەمڕۆدا پۆشاك و پێداویستیی خوێندن بەسەر ژمارەیەک خوێندکاری خوێندنگەکانی ناوچەکەدا دابەشکران و بەپێی راگەیەندراوی هێزی كۆماندۆ، ئەم پرۆسەیە تەواوی ناحییەکانی سەر بە قەزای چەمچەماڵ دەگرێتەوە و ئامانج لێی پاڵپشتی و پشتگیرکردنە لە پرۆسەی پەروەردە و خوێندن و بەردەوامدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی دهۆک: ژنێک کە لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا گیریخواردبوو، رزگارکرا

بەرگریی شارستانیی دهۆک رایدەگەیەنێت، ژنێک کە بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا گیریخواردبوو رزگارکرا. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی دهۆک، بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share