بەرەبەیانی ئەمڕۆ، میدیاكانی ئێران بڵاوكردەوە كە دەنگی چەند تەقینەوەیەكی بەهێز لە نزیك فڕۆكەخانەی ئەسفەهان بیستراون.
چەند میدیایەكی جیهانیش بڵاویانكردووەتەوە، ئیسرائیل چەند مووشەكێكی ئاراستەی ئێران كردووە و بەهۆیەوە گەشتی ئاسمانی لە چەند شارێكی ئێران راگیران.
هاوكات بەرپرسانی ئێرانیش دەڵێن، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ سیستمی بەرگریی ئاسمانی لەسەر چەند پارێزگایەكی كۆماری ئیسلامیی ئێران چالاككراوە.