فەڵەستین.. بەهۆی پێكدادان لەگەڵ سوپای ئیسرائیل دەیان خۆپیشاندەر برینداربوون

ئەمڕۆ هەینی فەڵەستینییەكان لە چەند ناوچەیەك خۆپیشاندانیان كرد و سوپای ئیسرائیل ڕووبەڕوویان بووەوە.

بەپێی مانگی سووری فەڵەستینی، لە شارۆچكەی بیتا ڕووبەڕووبوونەوە و پێكدادان لەنێوان خۆپیشاندەرانی فەڵەستینی و سوپای ئیسرائیلدا ڕوویداوە و بەهۆیەوە 46 فەڵەستینی برینداربوون.

مانگی سووری فەڵەستینی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد، شەش خۆپیشاندەر بە گولـلەی پلاستیكی برینداربوون و 40 خۆپیشاندەری تریش بەهۆی لێدان و كەوتن و بەكارهێنانی گازی فرمێسكڕێژ لەلایەن هێزەكانی ئیسرائیلەوە، براونەتە نەخۆشخانە.

سەرچاوەكانی هەواڵی فەڵەستین بڵاویانكردەوە، خۆپیشاندانەكە لەلایەن سەدان كەسەوە ڕێكخراوە و پشتیوانی بووە لە زیندانییانی فەڵەستینی و هاوكات دەربڕینی ناڕەزایی بووە بەرامبەر بە نیشتەجێكردنی جوولەكە لە هەندێك ناوچەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گوڵستان کلچ گۆچیگیت: پێویستە کۆمسیۆنی دیموکراسی لەگەڵ ئۆجەلان کۆببێتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی دەمپارتی لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، پێویستە کۆمسیۆنی دیموکراسی بۆ ئاسانکردنی چارەسەرکردنی پرسی کورد، سەردانی زیندانی ئیمراڵی…
زیاتر ببینە

فەڵەستین هۆكارە.. وەزیری ناوخۆی ئیسرائیل هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی حكومەتەكەی دەكات

وەزیری ناوخۆی ئیسرائیل، هەڕەشەی ڕووخاندنی حكومەتی وڵاتەكەی دەكات و دەڵێت، “دەوڵەتی فەڵەستین دانامەزرێت”. ئیلیت شاكید، وەزیری ناوخۆی ئیسرائیل…
Total
0
Share