ئەردۆغان: ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەكەوە16 هەزار كەسی تێپەڕاند

سەرۆك كۆماری توركیا رایدەگەیەنێت، بەپێی دوایین ئامارەكان تائێستا زیاتر لە 16 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 67 هەزار كەسیش برینداربوون.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، بەپێی دوایین ئامارەكان 16 هەزار و 170 كەس بەهۆی بومەلەرزەكەوە گیانیان لەدەستداوە و 67 هەزارو 97 كەسیش برینداربوون.

راشیگەیاند، 10 هەزار لیرە دەدرێتە هەر ماڵێك كە بەهۆی بوومەلەرزەوە زیانیان بەركەوتووە و ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەرلەمانی توركیا دەنگ لەسەر یاسایەك دەدات كە باری نائاسایی بە فەرمی لەو 10 پارێزگایە رابگەیەندرێت كە بومەلەرزە تێیاندا روویداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: لەگەڵ ئێران لە گفتوگۆداین بۆ ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانمان بە گەرووی هورمزدا

وەزیری نەوتی عێراق، ڕایگەیاند، لەگەڵ ئێران لە گفتوگۆداین بۆ ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانمان بە گەرووی هورمزدا. حەیان…
Total
0
Share