بەڕِێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم: ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان بە بەراورد بە ساڵی رابردوو 4 مەتر زیاترە

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان بە بەراورد بە ساڵی رابردوو 4 مەتر زیاترە و دەشڵێت، “هەردوو بەنداوی دەربەندیخان و دهۆك نزیكن لە سەرڕێژبوون”.

رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم لە لێدوانێكیدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رێژەی ئاوی خەزنكراو لە بەنداوی دوكان لە ئەمساڵدا گەیشتووەتە 50% و ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان بە بەراورد بە ساڵی رابردوو 4 مەتر زیاترە.

وتیشی، “هەردوو بەنداوی دەربەندیخان و دهۆك نزیكن لە سەرڕێژبوون و دەمانەوێت سوود لەو ئاوە خەزنكراوە وەربگرین و بتوانین ئیدارەی پێبكەین”.

ئاشكراشیكرد، پێشتریش لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق گفتوگۆكراوە و پێمانراگەیاندوون كە بەنداوەكانی هەرێم سوودی بۆ ناوچەكانی عێراق هەیە و بەڵێنیانداوە کە بودجەی پێویست بۆ نۆژەنکردنەوەیان تەرخانبکەن، بەڵام تائێستا بەڵێنەكانیان وەك پێویست کاریان لەسەرنەکراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی کەلار لەبارەی رووخاندنی کارگەکانی بلۆک لەسەر رووباری سیروان روونکردنەوە دەدات

لەبارەی رووخاندنی 11 کارگەی بلۆک لەسەر رووباری سیروان، شارەوانیی کەلار روونکردنەوە دەدات. سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت،…
Total
0
Share