کۆتا ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکەی تورکیا راگەیەندرا

وەزیری ناوخۆی تورکیا دوایین ئاماری قوربانیانی بولەرزەکەی راگەیاند و ئاشکرایکرد زیاتر لە شەش هەزار هاوڵاتیی بیانی لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە.

سڵێمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، “رێوشوێنە یاساییەکانی مردنی 48 هەزار و 448 کەس لە بومەلەرزەکەی 6ی مانگی رابردوو تەواوکراون کە لە ناویاندا شەش هەزار و 660 هاوڵاتیی بیانی هەبوون کە زۆرینەیان سووری بوون”.

ئاشکراشیکرد، “تا ئێستا تەرمی هەزار و 615 هاوڵاتیی نەناسراونەتەوە و رێکارەکانیان تەواونەکراون”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “433 هەزار و 536 چادر بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە تەواوکراون”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی عومان: لەگەڵ گەیشتنین بە چارەسەرێکی سیاسی بۆ کێشەکانی هەردوولا

وەزارەتی دەرەوەی عومان ئاشکرایدەکات، عومان پابەندە بە پشتیوانیکردنی لێکنزیکبوونەوەی هەردوولا و دروستکردنی بونیادی هەلومەرجێکی گونجاو لەنێوان هەردوولا. وەزارەتی…
زیاتر ببینە

ئەحمەد ئەبولغەیت: هه‌رێمى كوردستان کاریگەری له‌سەر سه‌قامگيربوونی ناوچه‌كه‌ هەیە

ئەمینداریی گشتیی کۆمکاریی عەرەبی رایگەیاند، هه‌رێمى كوردستان کاریگەری له‌سەر سه‌قامگيربوونی ناوچه‌كه‌ هەیە و گرنگە پێشبکەوێت. ئەمڕۆ شەممە، ئەحمەد…
زیاتر ببینە

تورکیا هۆکاری دامەزراندنی بنکە سەربازییەکانی لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

سلێمان سۆلیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا هۆکاری دامەزراندنی بنکەی سەربازیی وڵاتەکەی لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد و وتی،…
Total
0
Share