قوباد تاڵەبانی: دەبێت ئاسانکاریی تەواو بۆ وەبەرهێنەرانی گەرمیان بکرێت

قوباد تاڵەبانی، رایدەگەیەنێت، “دەبێت ئاسانکاریی تەواو بۆ وەبەرهێنەرانی گەرمیان بکرێت و رۆتین کەمبکرێتەوە”.

ئەمڕۆ دووشەمە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە کەلار کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدا و رایگەیاند، لەپێناو باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتییاندا لە هەر کاتێکدا بە پێویستی بزانن گۆڕانکاری لە پۆستە ئیدارییەکانی سنوورەکەدا دەکەن.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا، لەپێناو بەهێزکردنی کەرتی تایبەت و هاندانی زیاتری وەبەرهێنەران، دەبێت لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی گەرمیان ئاسانکاری تەواو بۆ وەبەرهێنەران بکرێت و رۆتین کەمبکرێتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، نەک هەر دەبێت ئاسانکاریی تەواو بۆ وەبەرهێنەرانی سنوورەکە بکرێت، بەڵکو پێویستە کاربکرێت هانی وەبەرهێنەران بدرێت لە ناوچەکانی دیکەشەوە رووبکەنە ئیدارەی گەرمیان و بەشداربن لە بووژانەوەی ئابوری لە سنوورەکەدا.

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بە بەرپرسانی ئیدارەی گەرمیانی راگەیاند، پلانێکی گونجاو بۆ پەرەپێدانی کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتیاری ئامادەبکەن کە لەگەڵ ژینگە و تواناکانی سنوورەکەدا بگونجێت.

لە کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی، بڕیاریدا لەسەر چارەسەرکردنی بەشێک لە داواکارییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئیدارەی گەرمیان.

 

بابەتی پێشتر

وردەکاریی دەستپێکردنی هەڵمەتی کوتان دژی نەخۆشی سورێژە

بابەتی دواتر

بەرشەلۆنە لەسەر جێگرەوەی چاڤی یەكلابووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا

مەفرەزەكانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخانی‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ بڕێك پاره‌ی‌ له‌ماڵێك دزی‌ بوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share