گۆڕانكاری لە مووچەی زیاتر لە پێنج هەزار ئەفسەر و پێشمەرگە دەكرێت

دەرماڵەیان بۆ خەرجدەكرێت

ئێستا، وردەكاریی زیادكردنی مووچەی ژمارەیەك ئەفسەر و پێشمەرگە بڵاودەكاتەوە، فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانیی دووی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و چەند دەرماڵەیەكیان بۆ دەبەسترێت و مووچەكانیان زیاددەكات.

لیوا ڕوكن مەریوان محەمەد ئەمین، فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانیی دووی پێشمەرگە لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بەهۆی تەواونەبوونی ڕێكارە یاسایی و ئیدارییەكانەوە، ئەم مانگە مووچەی هێزەكانی پشتیوانیی دوو وەكو پێشتر دابەشدەكرێت و لە مانگی داهاتوودا مووچەی هێزەكەمان لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە خەرجدەكرێـت”.

ئاماژەی بەوەكرد، “تەنها یەك مانگ مووچەمان لەسەر وەزارەتی دارایی دەبێت، دواتر ڕاستەوخۆ لە هاوپەیمانانەوە مووچە، سووتەمەنی و ئازووقەمان بۆ دابیندەكەن”.

فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانیی دوو ئەوەشی وت، “كاتێك مووچەی هێزەكانمان دەخرێتە سەر هاوپەیمانان چەند دەرماڵەیەكمان بۆ ئەژماردەكرێت، كە پێشتر ئەژمارنەكراوە و بەنموونە پێشمەرگەیەكی ئاسایی 100 هەزار دینار مووچەكەی زیاددەكات، ئەفسەرێك 150 هەزار، دەرماڵەی خێزان 75هەزار دینار و هەر پێشمەرگەیەك چوار منداڵی هەبێت 15 هەزار دینار بۆهەر منداڵێك بۆ خەرجدەكرێـت”.

لیوا مەریوان ئاشكرایكرد، ژمارەی هێزەكەیان، كە خراوەتە لە یەكەی 70ی پێشمەرگەوە خراوەتەسەر وەزارەتی پێشمەرگە، 5 هەزارو 500 پێشمەرگە و ئەفسەرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ڕێگا بە هیچ كەسێك نادەین هێزی تایبەتی هەبێت و بە هەموو شێوەیەك دژی دەوەستینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەمەبەستی بەدواداچوون و لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە دوایین بەرەوپێشچوون و گۆڕانكارییەكان، سەردانی هێزەكانی حەفتای كرد و…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی بەربەستکردنی شەقامێکەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، لاینێکی پردی تاسڵوجە بە ئاڕاستەی بازگەکە بەربەستکراوە. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی…
Total
0
Share