بەرشەلۆنە لەسەر جێگرەوەی چاڤی یەكلابووەتەوە

كارگێڕیی یانەی بەرشەلۆنە ئەو راهێنەرەی دەستنیشان كردووە كە وەرزی داهاتوو لەسەر كورسیی یەدەگ دادەنیشێت، ئەگەر چاڤی هێرناندز سووربێت لەسەر بڕیاری وازهێنانەكەی.

چەند مانگێك لەمەوبەر چاڤی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لە كۆتایی ئەم وەرزەدا واز لە راهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنە دەهێنێت.

بەپێی رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی، ئیدارەی بەرشەلۆنە یەكلابووتەوە لەسەر باشترین راهێنەر لەنێو كۆی ئەو بژاردانەی تاوتوێكردوون بۆ جێگرتنەوەی چاڤی لە وەرزی داهاتوودا.

ئاماژەی بەوەشكرد، بیرۆكەی سەرەكی لای خوان لاپۆرتا-ی سەرۆك بەردەوامبوونی چاڤی-یە بۆ وەرزێكی دیكە، بۆ ئەوەش پێویستە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایبگەیەنێت و تیایدا پەشیمانبوونەوە لە بڕیارەكەی پێشووی بخاتەڕوو، وەك چۆن لە كۆنگرەی رۆژنامەنووسیدا بڕیاری وازهێنانەكەی راگەیاند.

پاش كۆنگرە رۆژنامەنووسیەكەش، لاپۆرتا بڕیاری خۆی دەدات دەربارەی چارەنووسی چاڤی، كە بێگومان پاڵپشتی دەبێت لە مانەوە و بەردەوامبوونی.

لە ئەگەری سووربوونی چاڤی لەسەر رۆیشتن، بژاردەی یەكەم رافا ماركیز-ی بەڕێوەبەری هونەری تیمی یەدەگ دەبێت، بەتایبەت دوای دوورخستنەوەی زۆرینەی راهێنەرە ئەڵمانییەكان لە لیستی بژاردەكاندا.

كارگێڕیی بەرشەلۆنە ئەو بڕیارەیداوە بەهۆی ئەنجامەكانی تیمی یەدەگ، سەرەڕای نزیكیی رافا لە یاریزانانی ئەكادیمیاكە و، توانای خۆگونجاندنی لەگەڵ دۆخی ئابوریی بەرشەلۆنە سەرەڕای نزیكی و لەیەكگەیشتنی لەگەڵ لاپۆرتای سەرۆك و دیكۆ-ی بەڕێوەبەری وەرزشی.

رۆژنامەكە ئاشكراشیكرد، خواستی دیكۆ، گرێبەستكردن بووە لەگەڵ لویس ئینریكی-ی راهێنەری ئێستای یانەی پاریس سان جێرمان، بەڵام ئەم بژاردەیە لەكاتی ئێستادا زۆر ئەستەمە.

باشی لەوەشكرد، بەڕێوەبەرانی بەرشەلۆنە بە نهێنی رافا ماركیز بە “راهێنەرەكەمان” ناودەبەن.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: دەبێت ئاسانکاریی تەواو بۆ وەبەرهێنەرانی گەرمیان بکرێت

بابەتی دواتر

هەمواری یەکەمی یاسای چاودێریی کەمئەندامان و خاوەنپێداویستیی تایبەت لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەك چانسی تر بۆ دێمبلی

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بەرشلۆنە، داوای لە ئەلیمانی بەڕێوەبەری كارەكان و لاپۆرتای سەرۆك كردووە یەك چانسی تر بدەنە دێمبلی…
زیاتر ببینە

چاڤی دڵتەنگ و توڕەیە

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە دڵتەنگە لەو دۆخەى یانەکەى تێیکەوتووە و پێیوایە یاریزانەکان کەمتەرخەم بوون لە یارییکردندا. چاڤی دەڵێت…
Total
0
Share