محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە واشنتنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بڕیارە لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
بڕیارە گەشتەکەی سودانی پێنج رۆژ بخایەنێت و سەردانی هەر یەکە لە ویلایەتەکانی واشنتن مشیگن و هیوستن بکات.
لە سەردانەکەیدا بڕیاریشە سودانی چاوی بە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە و چەندین بەرپرسی دیکە و ئەندامانی کۆنگرێس بکەوێت.
بڕیارە هەر لەو سەردانەدا سودانی لەگەڵ بەرپرسی کۆمپانیاکانی بواری وزە و نوێنەرانی پەنابەرانی عێراقی لەو وڵاتە کۆببێتەوە.