زیقار.. بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ژمارەیەک خۆپیشاندەرا هەڵیانکوتایە سەر بینای پارێزگای زیقار، پارێزگاری شارەکە قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند.

محەمەد هادی پارێزگاری زیقار لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، “لەدوای ڕووداوەکانی شەوی ڕابردووی پارێزگاکە، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکان بڕیاردرا بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان قەدەغەی هاتوچۆ ڕابگەیەندرێت”.

ئاشکراشیکرد، “بڕیاردراوە سەرجەم ئەو کەسانە دەستگیربکرێن کە هێرشیانکردووەتە سەر بینای پارێزگا و هێزە ئەمنییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا فەرمانکراوە بە ئاشتیانە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەران بکرێت وچەکیان بەڕوودا بەرزنەکرێتەوە”.

هاوکات شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیەندراوێکدا داوایکردووە، “خۆپیشاندەران هێمنی خۆپیشاندانەکان بپارێزن، ڕێگە بە کەسانی تێکدەر نەدەن بێنە ڕیزەکانتانەوە، هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا بکەن.

درەنگانی شەوی ڕابردوو ژمارەیەک هاوڵاتی خۆپیشاندانێکیان لەبەردەم بینای پارێزگای زیقار ئەنجامدا و ئاگریان لەنزیک بیناکە کردەوە و ئەو کەرەڤانە و لافیتانەی لە شوێنەکە بوون سوتان.

 

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ساڵیادی كۆچی مام جەلال: یەكێتیمان بەرەو ڕێگە ڕاستەقینەكە ئاڕاستەكرد

بابەتی دواتر

کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستی بە ئاسمانی ژاپۆندا تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share