لە چەمچەماڵ ئامادەکاریی بۆ یادی 36 ساڵەی کارەساتی ئەنفال دەکرێت

قائیمقامی چەمچەماڵ ئەوەی خستەڕوو، لە یادی مەرگەساتی ئەنفالدا رێوڕەسمێک بۆ ئەو یادە بەڕێوەدەچێت و جیاواز لە ساڵانی پێشوو لە خزمەتی کەسوکاری ئەنفالکراواندا دەبین.

رەمەک رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ”سبەینێ لە یادی 36 ساڵەی کارەساتی ئەنفالدا، لە مۆنۆمێنتی چەمچەماڵ، بە شێوەیەکی جیاواز رێوڕەسمێک بۆ یادکردنەوەی ئەو کارەساتە بەڕێوەدەچێت”.

ئاماژە بەوەشکرد، ”بەهەمان شێوەی چەمچەماڵ، سبەینێ لە شاری میلانۆی ئیتاڵیا یادی کارەساتی ئەنفال دەکرێتەوە و وتاری ئیدارەی قەزای چەمچەماڵ دەخوێندرێتەوە و ئەو یادە بەرزرادەگیرێت”.

بابەتی پێشتر

سلێمانی رۆژانی جەژنی بە ئارامی بەڕێكرد

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لە بارەی مووچەی مانگی نیسان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم: بە نیگەرانی و گومانەوە لە ئەنجامدانی سەرژمێری دەڕوانین

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بڵاویکردەوە، بە نیگەرانی و گومانەوە لە ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دەڕوانن و…
Total
0
Share