وتەبێژی یەکێتی باس لە چارەسەری کێشەی مووچەی مامۆستایان دەکات

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، دڵم لەلایەک بۆ خوێندکاران ژاندەکات، گەر وابڕوات ساڵێکی خوێندنیان لەکیس دەچێت، لەلایەکی دیکەشەوە بۆ مامۆستا و مووچەخۆران چونکە هیچ کەسێک ناتوانێت سێ مانگ مووچە وەرنەگرێت و بتوانێت بژی، بۆیە بۆ کۆتاییهێنان بەو مەسەلە و چڕکردنەوەی هەوڵەکان، لە کاتێکی نزیک چارەسەردەبێت.

لەبارەی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەولێر ئاشکرایکرد، هاتنی محەمەد شیاع سودانی بۆ هەولێر کارێکی باش بوو و پێمان خۆشبوو و ئێمەش پشتگیری لەهەر رێکەوتنێک دەکەین کە پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغداد بەرەو باشتر ببەن.

ئەو وتانەی وتەبێژی یەكێتی ئەمڕۆ دوای سەردانی شاندێکی حزبەكە بوو بۆ مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکراتی كوردستان لە سلێمانی كە لەلایەن عەلی حسێن بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی پێشوازیان لێکرا.

بابەتی پێشتر

مێسی بەرامبەر ڕۆناڵدۆ یاریی دەکات

بابەتی دواتر

سەرجەم یەکەکانی نیشتەجێبوون لە کەرتی وەبەرهێنان تاپۆ دەکرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share