دەروونزانی: 10 كاروبار كە پێویست ناكات بۆ كەسی روونبكەیتەوە

هەموو كەسێك هەندێك (سات، بڕیار و بژاردە)ی هەن كە بۆ خۆی و دڵی خۆی هەڵدەگرێت و بەنهێنی و پارێزراویی دەیهێڵێتەوە. هەندێك لەو كەسانە ناوبەناو دەكەونە دۆخێكەوە كە هۆكاری ئەو بژاردە و هەستانەیان روون بكەنەوە.

جوانی مرۆڤ بوونمان لە جۆربەجۆربوون و سەربەخۆبووندایە. هەر تاكێك ئازادیی هەیە لە بژاردە تایبەتەكانی خۆیدا، بەجۆرێك شێوازی ژیانی خۆی بەو جۆرەی دەیەوێت دیاریبكات، تا ئەو ئاستەی نەچێتە دەرەوەی بەهای و هەڵسوكەوت و كەلتوورە باوەكانی كۆمەڵگای چواردەور، بەبێ ئەوەی هەست بەوەبكات كە پێویستە ئەو بژاردانەی خۆی بۆ ئەوانی دیكە شیبكاتەوە.

بەپێی راپۆرتێك كە لە سایتی (The Expert Editor) بڵاوكراوەتەوە، زانستی دەروونزانی دووپاتیدەكاتەوە، هەندێك كاروباری خودی هەن كە مرۆڤ پێویست ناكات بۆ هیچ كەسێكی دیكەی روون بكاتەوە، لەوانەش:

1- رابردوو: لە چواردەورت كەسانێك هەیە حەز لە لێكۆڵینەوە لە پێشوو و گەڕان بەدوای رابردوودا دەكەن، ئاساییە هەست بەوە بكەیت كە دەبێت رابردووت بۆ خەڵك روون بكەیتەوە، بەڵام لە راستیدا هیچ ناچار نیت، هەر كەسێك رابردوو و رووداوەكانی ژیانی هەیە كە ئەمڕۆی لێ دروستبووە.

دەشێت رابردووی هەر كەسێك پڕبێت بە سەركەوتن و شكست و خۆشی و ئازار، بەڵام لە كۆتاییدا ئەوە چیرۆكی ژیانی هەر كەسێكە.

2- رێڕەوی ژیانی پیشەیی: لەمڕۆدا پێشینە دەدرێتە سەركەوتنی كلاسیكی. بۆیە هەندێك كەس رووبەڕووی رەخنەی روون یان پلار دەبنەوە كاتێك باس لە ویستە پیشەییە ناكلاسیكییەكان دەكەن، بۆیە ناچار دەبێت بە بەرگریكردن لەو خواستەی. زانایانی دەروونناسی رێنوێنی دەكەن بە پشتگوێخستنی هەر فشار و رەخنەیەك و بەر لەوەش ناچارنەبوون بە شیكردنەوەی بڕیارە پیشەییەكان.

3- بژاردە خۆراكییە خوازراوەكان: هەڵبژاردنی خواردن و خواردنەوە تایبەتەكە بە خودی كەسەكەوە، رای ئەوانی دیكە هیچ جێی بایەخ نییە. خواردن ئەزموونێكی كەسییە و پێویستە بۆ كەسەكە چێژبەخش بێت.

4- باری كۆمەڵایەتی: كەسەكە رەبەن بێت یان هاوسەردار، بارە كۆمەڵایەتییەكەی كاروبارێكی خودییە و تایبەتە تەنها بەخۆیەوە. گەشتی هەر كەسێك بە ژیاندا تاك و تەنهایە و مێژوو و وێستگەی خۆی هەیە. بۆیە ناچارنییە دۆخی خۆی بۆ كەس روون بكاتەوە.

5- دڵتەنگی: دڵتەنگی یەكێكە لە ئەزموونە كەسییەكان كە دەشێت هەر كەسێك پیایدا تێپەڕبێت.

لەكاتی دڵتەنگیدا مرۆڤ تەنها پێویستی بەو كەسانەیە، ئازار و دڵتەنگییەكی بۆ كەمبكەنەوە. ناچارنییە هۆكارەكەی باسبكات ئەگەر خۆی نەیەوێت.

6- سنوورە كەسییەكان: دانانی سنووری كەسی یەكێكە لە گرنگترین هەنگاوەكانی رێزگرتنی كەسی و رەچاوكردنی كەسایەتی كە هەر یەكێكمان ئەنجامی بدەین.

7- وەچەخستنەوە: بڕیاردان لە وەچە نەخستنەوە یان منداڵ نەبوون بەهەر هۆكارێكی دیكە یەكێكە لەو پرسانەی لە كۆمەڵگاكاندا جێی بەدواداچوونەوە، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە كە هەر كەسێك بزانێت ناچارنییە هۆكاری وەچە نەخستنەوەكە بۆ هەر كەسێكی دیكە روونبكاتەوە

8- بڕیارە داراییەكان: كاروبارە داراییەكان كاری خودین، ئەو رێگایەی كەسێك هەڵیدەبژێرێت بۆ خەرجكردنی پارەكانی یان كۆكردنەوە و وەبەرهێنان تیایدا تەنها بۆ خۆی جێهێڵدراوە.

9- خواست و خەونەكان: لە كەلتووری ئەمڕۆدا كە هاندەرە بۆ دەربڕینی خواست و ئاواتەكان، هەڵبژاردنی هێشتنەوە و پاراستنی لەلایی خۆدی مرۆڤ رەنگە وەك كارێكی پێچەوانە و نادروست تەماشا بكرێت، رەنگیشە رووبەڕووی رەتكردنەوە و باری لەناكاو ببێتەوە كە بڕیاربدات پلانەكانی داهاتووی لەگەڵ ئەوانی دیكەدا بەشبكات.

بەڵام زانایانی دەروونزانی دەڵێن، ناچارنیت خەونەكانت بۆ هیچ كەسێك باسبكەیت.

10- رێڕەوی ژیان: گەشتی ژیانی هەر كەسێك ناوازە و بێوێنەیە. پڕە لە بژاردە و ئەزموون و خەون و دۆخ و توانا. پێویستە بە هیچ جۆرێك شیكردنەوە یان بیانوو بۆ ئاراستەی ژیانت بۆ هیچ كەسێك نەكەیت، ئەوە تەنها هی خۆتە.

بابەتی پێشتر

"ئیمامی مەهدی" لە بەغداد دەستگیركرا

بابەتی دواتر

ناكۆكییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتی بەرزكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share