ناكۆكییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتی بەرزكردەوە

نرخی نەوت ئەمڕۆ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی بەراورد بە نرخەكانی پێشوو ئەوەش لە سایەی زیادبوونی ناكۆكییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

كاتژمێر (03:25 بە كاتی گرێنج) نرخی گرێبەستە دواخراوەكانی خامی برێنت 30 سەنت واتە 0.3% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە 90.78 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، لەكاتێكدا گرێبەستە دواخراوەكانی خامی رۆژئاوای تەكساس 25 سەنت واتە بە رێژەی 0.3% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە 86.46 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

هەردوو جۆرەكە دوێنێ بە رێژەی 1% بەرزبوونەوە دوای كوژرانی سێ لە كوڕەكانی ئیسماعیل هەنییە-ی سەركردەی حەماس لە بۆردومانێكی ئاسمانیی ئیسرائیل لە غەززە، ئەمەش ترسی سەرلەنوێ سەرهەڵدانی پێكدادانی نێوان ئیسرائیل و غەززەی هێنایە ئاراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایان: هەر فەرمانبەرێکی هەرێم دوو بۆ سێ پلەبەرزکردنەوەی فەوتاوە

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، رایدەگەیەنێت، “هەر فەرمانبەرێکی هەرێم دوو بۆ سێ پلەبەرزکردنەوەی فەوتاوە”. عەبدولواحید محەمەد، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی…
Total
0
Share