بەم نزیکانە دەستبەکاردەبێت.. جێگرەوەی ماکدۆناڵد لە ڕوسیا لۆگۆکەی ئاشکرادەکات

ئەو زنجیرە خواردنگەیەی پێشتر “ماکدۆناڵد”ـی ڕوسیا بوو، لۆگۆی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە و بڕیارە لە یەکشەممەوە دەسبەکار ببێت.

شێوازی نوێی لۆگۆکە ڕووکارێکی سەوزی هەیە، بە ڕەنگی پرتەقاڵی بازنەیەک و دوو هێڵی تێدایە و دەگوترێت ئاماژەن بە هەمبەرگرێک و دوو قاژ پەتاتەی “فینگەر”.

کۆمپانیاکە هێشتا ناوی خۆی ڕانەگەیاندووە، بەڵام دەگوترێت چەند بژاردەیەکی لە بەردەمدایە و دەکرێت هەڵیانبژێرێت.

بەپێی ئاژانسی “تاس”ـی ڕوسی، کۆمپانیای “Sistema PBO” کە بەڕێوەبردنی زنجیرەی خواردنگەکانی گرتووەتەدەست، ڕایگەیاندووە، “ڕووکاری سەوزی لۆگۆکەمان ئاماژەیە بەو ئاستە بەرزەی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان کە میوانەکانمان پێی ڕاهاتوون”.

لە مانگی پێشوودا زنجیرەی خواردنگەکانی ماکدۆناڵد ڕایگەیاندبوو، بەهۆی جەنگی ئۆکرانیاوە چیدی لە ڕوسیا کارناکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share