“ئیمامی مەهدی” لە بەغداد دەستگیركرا

لەلایەن پۆلیسی بەغدادەوە كەسێك دەستگیركرا كە بانگەشەی ئەوەی دەكرد “ئیمامی مەهدی”یە.

پۆلیسی بەشی كەرخی بەغداد لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، زانیارییان پێگەیشت، سەرەڕای چەند دیمەنێكی ڤیدیۆیی كە تیایدا كەسێك بانگەشەی ئەوە دەكات “ئیمامی مەهدی”یە و چەناڵێكی لە یوتیوب هەیە.

ئاشكراشیكرد، تیمێكی كار لە پۆلیسی كەرخ پێكهێنرا و بۆسەیەكی لە قەزای رەزوانییە بۆ دانرا، توانرا دەستگیربكرێت و رەوانەی دەستبەسەركردن كرا.

بەپێی ئایینی ئیسلام ئیمامی مەهدی لە بنەماڵەی پەیامبەری ئیسلامە و، لە “ئاخر زەمان”دا دەردەكەوێت و “زەوی پڕدەكات لە یەكسانی و دادپەروەری، لەكاتێكدا پێشتر پڕبووە لە ستەم و نادادی” وەك ئەوەی لە فەرمودەی پەیامبەردا هاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی لیژنەی دارایی: هەفتەی داهاتوو هەمواری یاسای بودجەی 2024 رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەفتەی داهاتوو هەمواری یاسای بودجە رەوانەی ئەنجومەنی…
زیاتر ببینە

جێنین پلاسخارت: پێویستە پارە بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت تاوەكو مووچەی مووچەخۆرانی دابەشبكات

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی دۆخی عێراقەوە دەستیپێكرد و نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق دەڵێت، “پێویستە پارە بۆ هەرێمی…
Total
0
Share