مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانەوە، پیرۆزبایی لە موسوڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان دەكات و راشیدەگەیەنێت، “جەژنی ئەمساڵ هاوكاتە لەگەڵ ئاسۆی باشبوونی گوزەران و بژێویی هاوڵاتییان، كە داوا و پێداگریی هەمیشەیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو”.
دەقی پەیامەكەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی:
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزان، پیرۆزبایی گەرم لە موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین.
ئومێد دەكەین خوای گەورە نزا و رۆژووی هەموو لایەكی قبووڵكردبێت، جەژنیش ببێتە فاكتەری زیاتری گەردەن ئازادیی و قووڵبوونەوەی گیانی برایەتی و پێكەوەژیان، كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و تێكڕای عێراقیش رۆژانی جەژن بە ئارامی و خۆشییەوە بە سەربەرن.
جەژنی ئەمساڵ هاوكاتە لەگەڵ ئاسۆی باشبوونی گوزەران و بژێویی هاوڵاتییان، كە داوا و پێداگریی هەمیشەیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو بەو ئومێدەی ببێتە جەژنی گەشانەوەی دیموكراسی و هەڵبژاردنیش لە ئاییندەی نزیكدا ببێتە راستییەكی بەرجەستە بۆ گەلەكەمان كە شایستەی هەموو خزمەت و گیانبازییەكە.
مەكتەبی سیاسیییەكێتیی نیشتمانیی كوردستان