تەندروستیی سلێمانی: هیچ حاڵەتێکی دیکەی کەڕووی ڕەش لە سلێمانی نییە و مەترسیشی نییە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، دڵنیایی لەبارەی کەڕووی ڕەشەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت، هیچ حاڵەتێکی دیکە لە سلێمانی نییە و ئەو توشبووەشی گیانیلەدەستدا، خەڵکی پارێزگاکانی دیكەی عێراق بووە.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، دکتۆر هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، کەڕووی ڕەش لە سلێمانی بوونی نییە، تەنها یەک حاڵەت هەبووە، کە ئەویش خەڵکی پارێزگای ئەنبار بووە و ئەمڕۆ گیانیلەدەستداوە.

دکتۆر هێرش سەید سەلیم دڵنیاییدا لەوەی نەخۆشییەکە جێگەی مەترسی نییە، نەک لە عێراق، بەڵکو لە جیهانیشدا نەخۆشییەکی دەگمەنە و ناگوێزرێتەوە.

نزیکەی دوو هەفتەیە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی تۆمارکردنی توشبوویەکی کەڕووی ڕەشی لە نەخۆشخانەکانیدا ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ئەو کەسە بەهۆی نەخۆشییەکەوە گیانیلەدەستدا، لەگەڵ ئەوەشدا تەنها ئەو حاڵەتە لە سلێمانی بوونی هەبووە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: ئامادەکاریی تەواومان کردووە بۆ پابەندبوون بە یاسای بودجەوە

بابەتی دواتر

بە بەشداریی هاوسەرۆكان یادی دامەزراندنی یەكێتی لەسەر مەزاری مام جەلال بەڕێوەچوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share