دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ: یەکەم رۆژی جەژن هاتوچۆی بازرگانی رادەگیرێت

دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ

لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا، لە دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ هاتوچۆی گەشتیاری بۆ ماوەی 24 کاتژمێر رادەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرجەم بازرگان و شۆفێر و نوسینگە و کاسبکاران ئاگاداردەکەینەوە، کە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان هاتوچۆی بازرگانی بۆ ماوەی 24 کاتژمێر رادەگیرێت.

لە بارەی هاتوچۆی گەشتیارییەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، هاتوچۆی گەشتیاری ئاسایی دەبێت و راناگیرێت و لە دووەم رۆژی جەژنەوە هەموو هاتوچۆکان ئاسایی دەبنەوە .

 

 

بابەتی پێشتر

لە بارەی کۆمپانیا گەشتیارییەکانەوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بابەتی دواتر

شارەزایەك: ئێوارەی ئەمڕۆ بە هیچ شێوەیەك مانگ نەك لە كوردستان بەڵكو لە هیچ وڵاتێك نابینرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share