عێراق هێز دەباتە ئەو ناوچانەی هەرێم كە توركیا بۆردومانیان دەكات

عێراق حەوتەم خاڵی سەربازیی لە ناحیەی کانی ماسێ كە لەلایەن سوپای توركیاوە بۆردوماندەكرێت، جێگیركرد.

هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق، خاڵێکی سەربازیی تریان لە هرورێ جێگیركرد، ئەو گوندەی ناحیەی کانی ماسێ كە بە بەردەوامی لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆردومان دەكرێت.

ئازاد ئەدیب موختاری گوندی هرورێ-ی سەر بە ناحیەی کانی ماسێ لە قەزای ئامێدی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ شەممە هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق خاڵێکی سەربازییان لە چیای پەتایی بەدووریی 500 مەتر لە گوندەکەیان جێگیرکردووە.

پێشتر هێزەکانی پاسەوانی سنوور دوو خاڵی سەربازیی تریان لە سنووری گوندی هرورێ جێگیركردبوو، بەڵام خاڵە سەربازییەكەی ئەمڕۆ نزیکترین خاڵە لە گوندی هرورێ-وە و دەبێتە خاڵی سەربازیی حەوتەم كە پاسەوانانی سنووری عێراق لە ناحیەی کانی ماسێ جێگیریانكردوون.

گوندی هرورێ لە ناحیەی کانی ماسێ، یەکێکە لەو گوندانەی کە زۆرترین جار لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆردومان و تۆپباران كراون و چەندین جار بەهۆی بۆردومانەکانەوە زیانی گیانی و ماددی بەر هاوڵاتییانی گوندەکە کەوتوون.

بابەتی پێشتر

داواکارییەکان بۆ دابەزاندنی نرخ و گۆڕینی دەسەڵاتن.. خۆپیشاندانەکانی ئێران بەربڵاوتر دەبن

بابەتی دواتر

عێراق بڕی هەناردەی ڕۆژانەی نەوت زیاددەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share