شارەزایەك: ئێوارەی ئەمڕۆ بە هیچ شێوەیەك مانگ نەك لە كوردستان بەڵكو لە هیچ وڵاتێك نابینرێت

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی لە هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ بە هیچ شێوەیەك مانگ نەك لە كوردستان، بەڵكو لە هیچ وڵاتێك نابینرێت چونكە مانگ نزیكەی 10 خولەك لە پێش خۆرئاوا دەبێت.

راشیگەیاند، جگە لەوەش لە دوای ئاوابوونی خۆر لای خۆرئاواوە هەسارەی عەتارد بە تەلیسكۆب دەتوانرێت ببینرێت كە شێوەكەی نزیكە لە مانگی تازە تكایە ئاگاداری ئەوەبن هەسارەی عەتاردتان لێ نەبێتە مانگ، ئەم زانیاریە تەنز نییە و 100% راستییە.

دەشڵێت، “بڕیاری كۆتایی لای لیژنەی بینینی مانگە و ئێمە تەنها ئاماژە بە زانیارییەكان دەكەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە 24 کاتژمێردا 114 منداڵ سییەکان لە نەخۆشخانە خەوێندراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی پڕبوونی بەشەکانی نەخۆشخانەی منداڵانی ڕاگەیاند بەهۆی زۆریی منداڵانی نەخۆشی داخڵکراو لە نەخۆشخانەکەدا، بەپێی وتەی…
Total
0
Share