لە بارەی کۆمپانیا گەشتیارییەکانەوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

دەستەی گەشتوگوزاری عێراق، لە مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیا گەشتیارییەکان هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات.

دەستەی گەشتوگوزاری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ” چەند کۆمپانیایەکی گەشتیاری هەن کە مۆڵەتی کارکردنیان نییە و لە چوارچێوەی یاسادا کارناکەن، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکەین پێش جێگەگرتن (حیجزکردن) ی شوێنە گەشتیارییەکان، ئاگاداربن و دڵنیا ببنەوە لە مۆڵەتی ئەو کۆمپانیایەی مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن”.

پێشتر لە میدیا عێراقییەکان وا بڵاوکرایەوە کە لەلایەن کۆمپانیا گەشتیارییەکانی ئەو وڵاتەوە فێڵ لە هاوڵاتییان کرایەوە لەکاتی گەشتکردنیان بۆ وڵاتانی دیکە، دوای ئەوەی کە پاسپۆرتەکانیان رادەستی کۆمپانیاکان کردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەی ساختەکاریی داراییەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

لە راگەیەندراوێکدا بانکی ناوەندیی عێراق هاوڵاتییان لە ساختەکاریی دارایی لەلایەن چەند کۆمپانیایەکەوە ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، “لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ…
Total
0
Share