ئەمڕۆ خۆرگیرانی تەواوەتی روودەدات

چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ زۆرینەی دانیشتووانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، مانگ ببینن كاتێك دەچێتە بەردەم خۆر و بەشێك یان زۆرینەی دابپۆشێت، ئەگەر كەشوهەوا رێگە بەوەبدات، وەك ئەوەی ئاژانسی ناسا بڵاویكردووەتەوە.

خۆرگیرانەكە دەبێتە یەكەم خۆرگیرانی تەواوەتی كە دەتوانرێت لە ویلایەتە یەكگرتووەكان ببینرێت لە ساڵی 2017ەوە.

بەهۆی ئەوەی لەم رووداوە سروشتییەیاندا مانگ نزیكتر دەبێت لە زەوی بەراورد بە ساڵی 2017، رێڕەوی خۆرگیرانی تەواوەتی ئەمساڵ فراوانتر دەبێت بە (پانی 108-122 میل)، هەروەك خەڵكێكی زۆر زیاتر دەتوانن بیبینن.

هەروەك خۆرگیرانی تەواوەتی -كاتێك مانگ بە تەواوی خۆر دادەپۆشێت- نزیكەی دوو هێندەی ئەوكاتە دەخایەنێت كە لە ساڵی 2017 خایاندی، زیاتر لە چوار خولەك دەمێنێتەوە لە تەكساس-ەوە بۆ رۆژهەڵاتی ئیندیانا.

چاوەڕوان دەكرێت ژمارەیەك زۆری گەورە شار تەواو تاریك ببن، لەوانە دالاس، لیتل رۆك، ئیندیاناپۆلیس، كلیڤلاند و باڤالۆ، بەپێی ئاژانسی ناسا.

لە دەرەوەی رێڕەوەكەش، خەڵكی ویلایەتەكانی وەك ئالاسكا و هاوای لانیكەم خۆرگیرانی نیمچەیی دەبینن.

هەموو كاتێكیش هۆشداری دەدرێت لە سەیركردنی دیاردەی خۆرگیران بەبێ گرتنەبەری رێوشوێنی خۆپارێزی، كە خۆیدەبینێتەوە لە لەچاوكردنی چاویلكەی تایبەت، نەك چاویلكەی بەر خۆر، ئەگەر كەسێك بیەوێت راستەوخۆ تەماشای بكات.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە مامۆستایانی وانەبێژ ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

راکەرێکی بەریتانی بووە یەکەم کەس کە بە درێژایی ئەفریقا رایکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share