FDA ڕەزامەندیی لەسەر یەکەم دەرزی لەجیهاندا بۆ ڤایرۆسی ئایدز دا

دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا ڕەزامەندیدا لەسەر دەرزیی ئەپریتۆید (Apretude)ی نوێ، وەک دەرمانێک بۆ پارێزگاری لە ڤایرۆسی کەمی بەرگریی جەستە “ئایدز”.

پێگەی Science Alert بڵاویکردووەتەوە، چارەسەری ئەپریتۆید یەکەم چارەسەرە لەجیهاندا کەلەڕێگەی دەرزییەوە بێت و بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی نەخۆشی ئایدز ڕەزامەندیی لەسەر درابێت.

بەپێی دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA)، دەرزییەکە لەلایەن چەند دەستەیەکی دیاریکراوەوە بەکاردەهێنرێت، کەسانی پێگەیشتوو و نەوجەوانان کە مەترسیی زۆریان بە تووشبوون لەسەرە، بەمەرجێک ئەوکەسانە نابێت کێشیان لە 35 کیلۆگرام کەمتربێت.

دەرزییەکە بە دوو ژەم لەماوەی مانگێکدا دەدرێت بەجۆرێک نێوان هەردوو ژەمەکە دوو هەفتە کەمتر نەبێت، دوای ئەوە دەرزییەکە دوو مانگ جارێک دەدرێت بەکەسەکە.

بەڕێوەبەری بەشی دەرمانەکانی دژە ڤایرۆسەکان لە دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا دەڵێت، دەرزییەکە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کەمی بەرگریی جەستە بەمەش کەسەکە ناچارنابێت ڕۆژانە حەب بخوات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەرگرتنی ڤاکسینەکە بەشێوەی دوو مانگ جارێک دەتوانێت پارێزگاری لەو کەسانە بکات کەمەترسیی زیاتریان لەسەرە، بەراورد بەو چارەسەرانەی بەشێوەی ڕۆژانە بەکاردەهێنرێت.

بەپێی داەزراوەکە ئەوکەسانەی دەرزییەکە وەردەگرن دەبێت پێشتر پشکنینیان ئەنجامدابێت بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی تووشی ڤایرۆسەکە نەبوون، دوای ئەوە دەرزییەکەیان پێدەدرێت.

FDA ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، دەرزییەکە هەندێک کاریگەریی لاوەکی دەبێت وەک سەرئێشە، تا، بێهێزی، ئازاری جومگەکان و سنگ.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. باوکی كچەخوێندکارێک تەقە لە بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەیەک دەکات

بابەتی دواتر

كه‌شناسیی هه‌رێم ڕێژه‌ى به‌فربارینى لە چەند ناوچه‌یەک بڵاوكرده‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share