لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیاندا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادمێر پوتـ.ـن سەرۆکی روسـ.ـیا چەند جارێک چاویان بەیەک کەوتووە کە ئەمانەی خوارەوە دیارترینیانن:
-بۆ یەکەمجار و لە ساڵی 2017 ترەمپ و پوتـ.ـن لە میانەی لوتکەی G20 لە ئەڵمانیا چاویان بەیەک کەوت.
-لە هەمان ساڵ و لە میانەی کۆڕبەندی ئابووریی ڤێتنام یەکتریان بینییەوە
-لە تەمموزی 2018 لە هێلسنکی پایتەختی فینلاند یەکتریان بینییەوە و پوتـ.ـن تۆپێکی بە دیاری پێبەخشی.
-لە کۆتایی هەمان ساڵ لە ئەرجەنتین دوو سەرۆکەکە بەیەک گەیشتنەوە.
-بۆ کۆتاجارییش لە ساڵی 2019 لە لوتکەی G20 لە ژاپۆن یەکتریان بینییەوە.
-ئێستاش جیهان لە چاوەڕوانی ئەنجامی دوایین کۆبوونەوەی ئەو دوو سەرۆکەی جیهاندایە.