زیلینسكى بۆ بایدن: ده‌ستدرێژیى ڕوسیا بوه‌ستێنن

سەرۆکی ئۆکرانیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدا و داوایلێكرد ده‌ستدرێژییه‌كانى ڕوسیا بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ى بوه‌ستێنن.

ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامداوە و پێی وتووه‌، “دەستدرێژیی” ڕوسیا بۆسەر وڵاتەکەی بە زوویی بوەستێندرێت.

زیلینسكى باسیله‌وه‌شكردووه‌، “سەرکردایەتیی ئەمریکا لە سزاکانی دژ بە ڕوسیا و هاوکاریی سەربازی بۆ ئۆکرانیاش تاوتوێ کراون”.

هاوكات به‌پێی هه‌واڵی میدیاكان سەرۆکی ئۆکرانیا و سەرۆکی ئەمریکا زیاتر لە 30 خولەک قسەیان کردووە.

پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە لە کاتێکدایە شەش رۆژە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌رمى ئه‌كته‌رێكى به‌ناوبانگى كۆمیدیی ئه‌مریكى دۆزرایه‌وه‌ ‏

ته‌رمى ئه‌كته‌رێكى به‌ناوبانگى كۆمیدیى ئه‌مریكى له‌ ژوورێكى یەكێك لە هۆتێلەكان ‏دۆزرایه‌وه‌. ‏ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌منیى ناوچه‌ى ئولاندۆ له‌ ویلایه‌تى…
Total
0
Share