رێكارەكانی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەكات

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، داوا لە وەزارەت و فەرمانگەكان كراوە كە رێكارەكانی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبكەن و لە ئێستادا دەست بە ئامادەكارییەكان كراوە و لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق گفتوگۆ دەكرێت.

هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، پێشتر وەفدی هەرێم كە سەردانی بەغدادمان كرد داوامانكرد بابەتی مووچە لە پرسەكانی دیكە جیاكرێتەوە و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هاوتای عێراق بكرێت و لە ماوەی رابردوودا چەند پێشنیازێك بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران گەڵاڵەكرابوو.

جەختیشیكردەوە وتیشی، “بە نووسراوێك داوا لە وەزارەت و فەرمانگەكان كراوە كە رێكارەكانی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبكەن و لە ئێستادا دەست بە ئامادەكارییەكان كراوە و دوای جەژن لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق گفتوگۆ دەكرێت”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی فوئاد حسێن دەكات

بابەتی دواتر

جارێکی دیکە ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share