بافڵ تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی بەریتانیا: کاری لەپێشینەی یەکێتی دابینکردنی بودجە و قووتی کوردستانە

لە شاری ھەولێر بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چاویکەوت بە ستیڤن هیکی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و جەیمس سۆرنتۆن، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان.

لە دیدارێکدا جەخت لە ھەماھەنگی و ھاریکاریی زیاتری نێوان ھەردوولا کرایەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیش دووپاتکرایەوە بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی ھەرێمی كوردستان و جێگیریی سیاسی، ئابوری و ئارامیی زیاتر لە ناوچەکە بکات.

ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رۆشنایی خستەسەر دوایین گۆڕانکارییە سیاسی، ئابوری و ئەمنییەکان و ھەڵوەستەی لەسەر کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغداد کرد و باسی لە ھەوڵەکانی یەکێتی کرد بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە و گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر بنەمای دەستوور و بەرژەوەندیی ھاوبەش.

بۆ ئەوەش بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، “کاری لەپێشینەی یەکێتی دابینکردنی بودجە و قووتی ھەرێمی کوردستانە”، بۆ ئەوەش چەند دەرچەیەکی سیاسی و نیشتمانی بۆ رزگاربوون لەم قەیرانانە خستەڕوو.

ھەر لە دیدارەکەدا بە وردیی باس لە مەترسیی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش لە چەند ناوچەیەکی عێراق کرا و جەخت لە ھەماھەنگی و ھاوکاریی زیاتر کرایەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی زیاتر لە ناوچەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە چەند وڵاتێکی ئەوروپی خۆپیشاندان دژی هێرشەکەی سەر هەولێر ئەنجامدەدرێت

لەچەند وڵاتێکی ئەوروپا کوردانی تاراوگە خۆپیشاندان دژی هێرشەکەی سەر هەولێر ئەنجامدەدەن. کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی…
زیاتر ببینە

سلێمانی..رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بێبەرامبەر نزیکەی سێ دەفتەر دۆلار بەم کەسانە دەدات

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بێبەرامبەر دەستگیرۆیی فراوانکردنی پرۆژە دەکات بۆ ئەم مەبەستەش بۆ هەر پرۆژەیەک پێنج هەزار…
Total
0
Share