جارێکی دیکە ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە

بەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە و تا ئێستا نەتوانراوە کۆنتڕۆڵبکرێت.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، ئاگرەکەی ناوبازاڕی لەنگەی هەولێر لە پێش کاتژمێر 8:00 ی بەیانی دەستیپێکردووەتەوە و لە تەشەنەسەندندایە و تا ئێستا نەتوانراوە کۆنتڕۆڵبکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزاندراوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە دوای کۆنتڕۆڵکردنی پێدەچێت هۆکارەکەی ئاشکرابکەن.
لەماوەی یەک مانگدا ئەمە دووەمین جارە ئاگر لەو بازاڕە بکەوێتەوە و زەرەر و زیانێکی ماددی زۆری لێبکەوێتەوە.

بابەتی پێشتر

رێكارەكانی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share