ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئازاری ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆرانی هەرێم ئەمڕۆ دەستپێدەکات و چەند توێژێک مووچەکانیان وەردەگرن.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری بڵاوکردەوە و بەپێی ئەو لیستە، ئەمڕۆ شەممە مووچەی (کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان، زیندانە سیاسییەکان، خاوەن پێداویستی تایبەت، خانەنشینی شارستانی، خانەنشینی پێشمەرگە) دابەشدەکرێت.

بەپێی لیستەکە بڕیارە تاکو رۆژی دووشەممە 8ی نیسانی 2024 مووچەی مانگی ئازاری سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم دابەشبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: بەردەوام چاودێری فرۆشتگای خوێندنگەکان دەکەین

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، رۆژانە سەردانی فرۆشگای خوێندنگەکان دەکەین و بەردەوام چاودێری کوالێتی خواردن و پاکوخاوێنیان…
Total
0
Share