پلەبەرزكردنەوەی مووچەخۆرانی هەرێم دەستپێدەكاتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم وەزارەت و فەرمانگەكانی ئاگاداركردووەتەوە لیستی مووچەی مانگی ئایاری داهاتوو بە پلەبەرزكردنەوەوە ئامادەبكەن.

لەگەڵ هەنگاوەكان بۆ رێكخستنەوەی وادەی دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، كار لەسەر دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە دەكرێت كە لە سەرەتای ساڵی 2016ەوە لە هەرێمی كوردستان راگیراوە.

سەرچاوەیەكی حكومی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە هەفتەی رابردووەوە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم وەزارەت و فەرمانگەكانی ئاگاداركردووەتەوە بۆ مووچەی مانگی (5) ئایاری داهاتوو لیست بە پلەبەرزكردنەوەوە ئامادەبكەن.

سەرچاوەكە روونیشیكردەوە، هەر هەفتەی رابردوو وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ نوێنەری وەزارەتەكان ئەنجامداوە و رێنوێنی پێویستی تایبەت بە چۆنیەتی پلەبەرزكردنەوەی مووچەخۆران پێداون.

تۆڕی میدیایی ئێستا زانیویەتی خشتەی سیستمی مووچە كە كاری پلەبەرزكردنەوەی لەسەر ئەنجامدەدرێت، جیاوازە لەو خشتەیەی لە چەند ساڵی رابردوو هەرێم كاری لەسەر كردووە و هەمان ئەو خشتەیەیە كە لەلایەن حكومەتی ناوەندەوە كاری لەسەر دەكرێت.

بەپێی سیستمە نوێیە مووچەی پلە نزمەكان بەرزتر دەبێت بەراورد بە خشتەكەی هەرێم، هەروەها پلەكانی سەرەوەش مووچەكانیان هەندێك كەمتر دەبێت بەراورد بە پێشوو.

دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە لەكاتێكدایە لەگەڵ دابینكردنی مووچەی مانگانە لەلایەن حكومەتی ناوەندەوە، چاوەڕوان دەكرێت بۆ لەمەودوا گرفتی مووچە لە هەرێم كۆتایی پێبێت.

بابەتی پێشتر

جێگری بەرپرسی مەڵبەندی دووی هەولێری سۆسیال دیموکرات بریندارکرا

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی بەغداد دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. ئالان فەرەیدون ئازادکرا

ئەمڕۆ د. ئالان فەرەیدون دوای رۆژێک لە دەستگیرکردنی ئازادکرا، سەرچاوەیەکیش ئاشکرایدەکات بەهۆی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیەوە وێنەی کاروانێکی هێزەکانی کۆماندۆی…
Total
0
Share