چاڤی: ئەم دوو هەڵبژاردەیە دەگەن بە کۆتایی مۆندیال

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە پێشبینی دەکات ئەرجەنتین و بەڕازیل بگەنە قۆناغی پێش کۆتایی، یان یاری کۆتایی جامی جیهانی قەتەر.

چاڤی دەڵێت، “هیوای سەرکەوتن بۆ نێیمار جونیۆر و لیۆنێل مێسی دەخوازم، پێموایە بەڕازیل و ئەرجەنتین لە توانایاندایە بگەن بە قۆناغی نیوەی کۆتایی و کۆتایی، هەڵبژاردەی ئیسپانیاش بە باشی لە پاڵەوانێتییەکەدا دەردەکەوێت، لویس ئێنریکی هەیە کە سەرکردەیەکی ناوازەیە، بۆیە من گەشبینم و پێشبینی مۆندیالێکی نایاب دەکەم و پێموایە ئیسپانیا هەنگاوی باش دەنێت.”

سەبارەت بە لیۆنێل مێسی دەڵێت، “بەلای منەوە باشترینە لە جیهان و لە مێژوودا، جامی جیهانی بباتەوە یان نا هیچ لە وێنای ئەو ئەفسانەیە ناگۆڕێت.”

لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت، “بە تایبەتی زۆر دڵخۆشم بە یارییەکەی نێوان ئیسپانیا و ئەڵمانیا کە یەکشەممەی داهاتوو لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا بەڕێوەدەچێت.”

بابەتی پێشتر

بۆچی کاتە زیادکراوەکان لە مۆندیالی قەتەر زۆرن؟

بابەتی دواتر

گنابری: بەتەمای لووتکەین، بەڵام ئاسان نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share