نەرمین مەعروف: لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو پێداگری بۆ چارەسەری پرسی مووچە کاری لەپێشینەی سەرۆک بافڵ بووە

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، “چارەسەرکردنی قەیرانی چەند ساڵەی مووچە و بودجەی هەرێم لە بنەڕەتدا دروشم و بەرنامەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو پێداگری بۆ چارەسەری ریشەیی پرسی مووچە تەوەری سەرەکی و کاری لەپێشینەی سەرۆک بافڵ بووە لەهەموو سەردانەکان و گفتوگۆکانی لەگەڵ سەرکردە و هێزە سیاسییەکان لە بەغداد.”

ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەش دەکات، پێدانی ئەولەویەت بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم لە هەر بڕە پارەیەک کە دێتە هەرێم، پێشنیازی تیمی وەزاری و فراکسیۆنی یەکێتی بوو لە بەغداد کە پارساڵ لەبڕگەی 8ی مادەی 13ی بودجەی 2023 جێگیرکرا.

جەختیشدەکاتەوە، لە شەش مانگی رابردوو تیمی یەکێتی شەو و رۆژیان خستەسەریەک لەبەغداد بە رۆژانی جەژن و پشووەکانیشەوە لە هەوڵدابوون بۆ ئەوەی مووچە بخرێتەسەر خەرجی حاکیمە و دەریبکەن لە گشت پابەندییەکانی سەر هەرێم و بەدووری کەن لە ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد بە شایەتی وەزیری دارایی فیدڕاڵ.

باسی لەوەشکردووە، لەدوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لە مانگی شوبات بۆ پابەندکردنی هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵ بە زامنکردنی مووچەی مووچەخۆران، هەر یەکێتی بوو بە پێشوازیکردنی لە بڕیاری دادگا پشتیوانی خۆی بۆ مافی مووچەخۆران دووپاتکردەوە و بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەردەم خەرجکردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و دامەزراوە ئەمنییەکان پێشنیازمانکرد کار بەو کۆدی بایۆمێتریانە بکرێت کە چەند ساڵێک لەمەوبەر کاک قوباد لە پرۆژەیەکی گشتگیردا لە هەرێم جێبەجێیکرد، بەهۆیەوە بەغداد رازیبوو مووچەی ئەو هێزانە خەرجبکات.

لە کۆتایی قسەکانیدا د. نەرمین مەعروف دەشڵێت، “بۆ لەمەودواش وەک رابردوو تا زامنکردنی مووچە و قوتی هاوڵاتییان لە تەواوی ئەمساڵ و ساڵانی داهاتوو، تا جێکردنەوە و جێگیرکردنی بریارەکانی دادگای فیدڕاڵی بە ژمارە و پارە لە هەمواری یاسای بودجەی 2024  کۆڵنادەین و هەوڵەکانمان بەردوامە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی بەغداد دەکات

بابەتی دواتر

قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی چکلێت و شیرینییەوە هۆشدارییەکی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییە گرنگەكانی ئەمڕۆ بزانە

لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، ئەمشەو كاتژمێر 11:00 یاریی لوتكە لە نێوان ئەتلەتیكۆمەدریدی ئیسپانی و مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بەڕێوەدەچێت.…
Total
0
Share