سۆسیال دیموكرات راگەیەندراوێك لەبارەی شەڕەكەی شەوی رابردوو بڵاودەكاتەوە

حزبی سۆسیال دیموكرات رووداوەكەی شەوی رابردووی گوڵەخانە بە هەوڵێك بۆ لەكەداركردنیان ناودەبات.

راگەیاندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، رووداوەكەی شەوی رابردوو “هەوڵێک بوو بۆ لەکەدارکردنی ناو و ناوبانگی ئێمە و داوێک بوو کە زۆر هەوڵماندا خۆمانی لێلابدەین”.

دەشڵێت، “پەلکێشی ئەو بارودۆخەیان کردین، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ناوبانگی خۆیان لەسەر حسابی رژانی خوێنی گەنجانی جوانمەردی وڵاتەکەمان”.

حزبی سۆسیال دیموكرات لە راگەیەندراوەكەیدا نیگەرانی خۆی لەبارەی گیانلەدەستدانی گەنجێك بەهۆی رووداوەكە دەردەبڕێت.

ئێوارەی دوێنێ رووبەڕووبوونەوەی چەكداری لەنێوان هێزەكانی محەمەدی حاجی مەحمود و عەبدوڵا حاجی مەحمود لە گوڵەخانە روویدا و بەهۆیەوە گەنجێك كە شۆفێر بووە گیانیلەدەستدا و چواری دیكەش برینداربوون.

لەسەر رووداوەكە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دەزگای ئاسایشی هەرێم راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، هێزەكانیان بۆ ئارامکردنەوەی دۆخەکە دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە كەسی تۆمەتبار بە كوشتن لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دەستگیرکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. نەرمین مەعروف: لە دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی چوار رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی چوار رەوانەی هەرێمی…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: بەغداد هێشتا بڕیارى خەرجکردنى مووچەى هەرێمى کوردستانى نەداوە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیارە سبەى پێنجشەممە، کۆتایی بە دابەشکردنى مووچەى مووچەخۆرانى عێراق بێت، ئەگەر…
Total
0
Share