قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی چکلێت و شیرینییەوە هۆشدارییەکی بڵاوکردەوە

قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات و دەڵێت ئەو چکلێت و شیرینییانە نەکڕن کە بەشێوەی هەڵڕژاو دەفرۆشرێن و دەڵێت، “بەشێكیان گومانی بەسەرچوونی ماوەكەی لێدەكرێت، لە رووی تەندروستییەوە زیان بە مرۆڤ دەگەیەنێت.”

ئازاد نەبی، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز و زیادبوونی خواست لەسەریان كڕینی نوقڵ و شیرینی زیادبووە، بەڵام هەندێکیان بەشێوەی هەڵڕژاو بەهاوڵاتییان دەفرۆشرێت و ئەوانەش گومانی بەسەرچونی ماوەكەی لێدەكرێت، لە رووی تەندروستیەوە زیان بە مرۆڤ دەگەیەنێت، بۆیە واباشترە لەكاتی بازاڕكردندا و پێش كڕینی خواردەمەنی سەرنج لە ماوەی بەسەرچوونی بدرێت.

نوێنەرەکەی تەندروستی لە لیژنەکە دەشڵێت، لیژنە هاوبەشەكان دەستیان بەسەر بڕیكی زۆر چكلێتدا گرتووە كە ماوەكەیان بەسەرچووە و خاوەنەكانیان بەنیازبون بە شێوەی هەڵڕژاو بەسەر هاوڵاتیاندا ساغیبكەنەوە، روونکردنەوەیەکیشیدا و دەڵێت، “بەشێك لە هۆکاری توشبوون بە نەخۆشییە مەترسیدارەكان، خۆراكە ماوەبەسەرچوەكانە.

یەكێكی دیكە لە هۆكارەكانی خراپبوون و زیانگەیاندن بە خواردن و خواردنەوەكان، پلەی گەرمی بەرز و تیشكی خۆرە، بەهەمان شێوە ئەوەش یەكێكی دیكە لەو زیانانەی كە رووبەڕووی تەندروستی مرۆڤ دەبێتەوە، بۆیە نابێت هیچ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەك لە پلەی گەرمی بەرز و بەر تیشكی خۆر دابنرێت.

بابەتی پێشتر

نەرمین مەعروف: لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو پێداگری بۆ چارەسەری پرسی مووچە کاری لەپێشینەی سەرۆک بافڵ بووە

بابەتی دواتر

بوومەلەرزەیەک لە ئەمریکا روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share