سابیتزەر لایپزیگی ناوێت و پێنج یانەی گەورە داوایانکردووە

یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی لایپزیگ، مارسێل سابیتزەر پێیوایە داهاتووی لە لایپزیگ نییە، بەم هۆیەوە پێنج یانەی گەورە خواستیان لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە.

بۆندی نێوان ئەستێرە ناودارەکەی نەمسا و لایپزیگ تاوەکو 2022 بەردەوامی هەیە، یاریزانەکە نایەوێت وەرزێکی دیکە لە یانە ڕۆژهەڵاتییەکەی ئەڵمانیا بەردەوامبێت، بۆیە بۆندەکەی نوێنەکردووەتەوە و خەونی یاریکردنە بۆ یانەیەکی گەورەتر.

ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی نوسیویەتی، جولیان ناگیلسمان، ڕاهێنەری بایرن میونشن لە پێشوودا سەرپەرشتی ئەو یاریزانەی کردووە و شارەزای توانا هونەرییەکانیەتی، پێدەچێت بایرن میونشن لەسەر خواستی ناگیلسمان هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دەستپێکردبێت.

هەروەها ئاماژە بە یانەکانی لیڤەرپوڵ، تۆتنهام، بوروسیا دۆرتمۆند و ڕیاڵ مەدرید کراوە، وەک داواکارانی هەمان یاریزان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پڕوپاگەندە بێبنەماكانی بەكارنەهێنانی ڤاكسینی دژەكۆرۆنا.. دیارترینیان كامانەن؟

تائێستا بەشێك لە خەڵک ڕەتیدەکەنەوە ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن، ئەمەش بەهۆی ئەو پڕوپاگەندانەی لەبارەی ڤایرۆسەکە بڵاوکراونەتەوە، ئەمەش کاریگەریی خراپی…
Total
0
Share