بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی بەغداد دەکات

 

وابڕیارە سبەینێ شەممە 6ی 4ی 2024، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی بەغدا بکات.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە سەردانەکەیدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی چەندین کۆبوونەوە و دیداری سیاسی گرنگی سەبارەت بە مافەکانی گەلی کورد و مووچەخۆران و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد، دەبێت.

هەر بە پێی زانیارییەکان، سەردانەکەی سەرۆک بافڵ بۆ بەغداد لەچوارچێوەی بەردەوامی هەوڵەکانیدایە بۆ زامنکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم و پاراستنی مافەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، هەروەک سوپاسکردنی سەرۆک وەزیران، لایەنە سیاسیەکانی پێکهێنەری حکومەتی عێراق کە بەدەنگ داواکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە هاتن و هەماهەنگ بوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم مووچەخۆرانی هەرێم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاوات شێخ جەناب: بەردەوام دەرگامان بۆ وردبینی و بەدواداچوون لە لیستی مووچە و داهات و خەرجییەكان كراوەبووە

وەزیری دارایی هەرێم لە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ وەفدێكی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێمی كوردستان رایگەیاند، “بەردەوام دەرگامان…
Total
0
Share