‌‎بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەنگ بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر بدەن

سەرۆكی یەكێتی داوا لە هاونیشتمانیان دەكات روو لە سندوقەكانی دەنگدان بكەن و دەنگ بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر بدەن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی ئاراستەی هاونیشتمانییان كرد و رایگەیاند، داواکارم روو لە سندوقەکانی دەنگدان بکەن و بەشداریی بەرفراوانتان هەبێت، مافی دیموکراسیی خۆتان پەیڕەو بکەن و دەنگ بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر بدەن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی وتیشی، “ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگە و دەنگ بدەن، شانازییەکی تر بۆ مێژووە درەوشاوەکەتان تۆماربکەن و رۆڵەکانی داهاتوو پێویستیان بە دەنگی ئێوەیە، دڵنیاشم لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتییە نەتەوەیی، ئەخلاقی و مێژووییەدا دەبن”.

باس لەوەشدەكات، دەزانم خاڵەکانی پشکنین و وێستگەکانی دەنگدان قەرەباڵغن، بەڵام تکایە پشوودرێژبن، بە ئارامییەوە مامەڵە بکەن و وەک هەمیشە دڵسۆزی و خۆڕاگریی خۆتان بسەلمێنن.

بەیانیی ئەمڕۆ دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك و موسڵ و پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بە سەرپەرشتیی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەستیپێكرد و بڕیارە تا كاتژمێر 6ی ئێوارە بەردەوام بێت.

بەپێی دوایین ئاماری كۆمسیۆن 16 ملیۆن و 108 هەزار و 135 دەنگدەر مافی بەشداریكردنیان لە دەنگدانەكەی ئەمڕۆدا هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆشدارییه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌، شتێك به‌ ناوی حه‌جی بازرگانییه‌وه‌ نییه‌،…
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: مامۆستایان و فەرمانبەران تا سەرەتای مانگی داهاتوو مۆڵەتیان هەیە بۆ خۆڤاکسینکردن

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان، جەختی لە ڕێکارەکانی پەیوەست بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن کردەوە لە هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند، ڤاکسینەکان…
Total
0
Share