دوو تۆمەتبار بەهۆی ساغکردنەوەی هێلکەی نەشیاوەوە دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد کە زیاتر لە هەزار کارتۆن هێلکەی نەشیاویان پێبووە و بەنیازبوون ساغیبکەنەوە.

بەپێی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، لە سەید سادق دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە بڕی هەزار و 300 کارتۆن هێلکەیان لە بارهەڵگرێکدا پێبووە، هێلکەکان هیچ بەروارێکی دەرچوون و بەسەرچوونیان لەسەر نەبووە.

ئاماژە بەوەکراوە، نەبوونی بەروار لەسەر هێلکە پێچەوانەی رێنماییە تەندروستییەکانە، بەڵام خاوەنەکەی بەنیازبووە ئەو هێلکانە ساغبکاتەوە، بۆیە تۆمەتبارەکان دەستگیرکراون و هێلکەکانیش دەستیانبەسەرداگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانی زانیاریی نوێ لەبارەی ئاگرەکەی سەر رێگای عەربەت – سلێمانی ئاشکرادەکات

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، ئاگرەکەی سەر رێگای عەربەت – سلێمانی لەلایەن جوتیارانی سنوورەکەوە کراوەتەوە. ئارام عەلی وتەبێژی…
Total
0
Share