پێش زانینی تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە کەیت میدڵتۆن شازادەی وێڵز قژی خۆی بە منداڵانی تووشبووی نەخۆشییەکە بەخشیوە.
گۆڤاری People بڵاویکردووەتەوە، لە ساڵی 2018 کاتێک قژی بڕیوە پێشنیاری بۆ خاوەنی ئارایشتگاکە بکات ق
بە شێوەیەک بۆ ببڕێت بتوانێت بیبەخشێت بە رێکخراوە خێرخوازییەکانی تایبەت بە دروستکردنی قژی دەستکرد
بۆ ئەو منداڵانەی بەهۆی دەرمانەکانی نەخۆشی شێرپەنجەوە قژیان لەدەستداوە یان هەر هۆکارێکی دیکە بێت.
ئاشکراشیکردووە، کەیت 18 سم ی قژی بەخشیوە بە کۆمەڵەی Princess Trust کە کۆمەڵەیەکی خۆبەخشی
تایبەت بە دروستکردنی قژی دەستکردە بۆ منداڵان.
ئەمە لە کاتێکدایە لە سەرەتای ئەمساڵدا کەیت نەشتەرگەرییەکی گەورەی بۆ ئەنجامدرا و مانگی رابرووش کۆشکی شاهانە تووشبوونی ناوبراوی بە نەخۆشی شێرپەنجە راگەیاند.