ئەپڵ دەبێت رێگە بە خاوەن ئامێرەکانی بدات جگە لە ئەپ ستۆر لە شوێنی دیکەوە بەرنامە داببەزێنن

کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی پێویستە مامەڵە لەگەڵ یاسا نوێیەکانی ئەوروپا بکات کە ناچاری دەکەن، رێگە بە بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی بدات لە شوێنی دیکەوە جگە لە ئەپ ستۆر بەرنامەکان داببەزێنن.

بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی وۆلستریت جۆرنال، کۆمپانیای ئەپڵ بەنیازە پارەدان و سنووردارکردنی نوێ زیاد بکات لەگەڵ هەنگاونان بۆ پابەندبوون بە یاسایەکی نوێی ئەوروپی کە ناچاری دەکات تاکە سەرچاوەی دابەزاندنی بەرنامە، ئەپ ستۆر نەبێت.

ئەم هەنگاوە لە ئێستادا تەنها لە ئەوروپا جێبەجێدەکرێت، ئەو کەسانەی ئامێرێکی ئەپڵ هەڵدەگرن، دەتوانن هەر بەنامەیەک داببەزێنن لە دەرەوەی ئەپ ستۆرەکانیان و ئەوەش بەهۆی ئەوەی چەندین سکاڵا لە کۆمپانیاکە کرا بەهۆی توندکردنەوەی کۆنترۆڵی بەسەر بەرنامەکانی لایەنی سێیەمدا کە بەکارهێنەرانی ئامێرەکان نەیاندەتوانی راستەوخۆ لە شوێنێکی وەک فەیسبووکەوە بەرنامە دوای ریکڵام داببەزێنن.

ئەم هەنگاوەی ئەوروپا ئەپڵ ناچاردەکات، دەست لەو رێکارە توندانە هەڵبگرێت کە پێشتر دەیگرتەبەر بۆ پاراستنی ئامێرەکانی لە هەموو جۆرە ڤایرۆسێک.

 

بابەتی پێشتر

جارێکی دیکە رێگای دەربەندیخان-زەڕایەن داخرا

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەورەترین بەکاربەری پلاستیکن.. توێژینەوەیەک: نەهەنگەکان ملیۆنان مایکرۆپلاستیک دەخۆن

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، نەهەنگەکان ڕۆژانە ملیۆنان مایکرۆپلاستیک دەخۆن، ئەمەش وایانلێدەکات گەورەترین بەکاربەری پلاستیکبن لەسەر ئەم هەسارەیە. توێژینەوەکە باس…
Total
0
Share