چوار کەس بە تۆمەتی راوکردنی ماسی لە دەریاچەی دەربەندیخان دەستگیرکران

بەتۆمەتی راوکردنی ماسی لە دەریاچەی دەربەندیخان، چوار کەس دەستگیرکران و دەست بەسەر چەند کەلوپەلێکی راوکردندا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سەیدسادق بۆ سەر دەریاچەی دەربەندیخان لەسنووری بەشەکەیان بەمەستی رێگریکردن لە راوکردنی نایاسایی توانیان دوو هاوڵاتی دەستگیربکەن و دەست بەسەر چەکێکی کڵاشینکۆفیشدا گیرا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە چالاکیەکی دیکەی هەمان بەش دا و لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی دەریاچەی دەربەندیخان دوو هاوڵاتیان بە تۆمەتی راوکردنی ماسی دەستگیرکرد ، دەست بەسەر چوار دەسکەداو و دوو ماتۆڕسکیلدا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، دەڵێت، پەڕوای لێکۆڵینەوە رێکخراوەو رادەستی دادوەر کراوە بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە پێگەیشت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا…
Total
0
Share