سەگ چۆن هەست بە دڵەڕاوکێی خاوەنەکەی دەکات؟

شارەزایانی بواری ئاژەڵ ئاشکرایدەکەن، سەگ لە ڕێگەی بۆنکردنەوە هەست بە دڵەڕاوکێی خاوەنەکەی دەکات.

شارەزایانی بواری ئاژەڵ، لەنوێترین توێژینەوەیاندا ئەوەیان بۆ ئاشکرابووە سەگ لەڕێگەی بۆنکردنی ئارەق و هەناسەی خاوەنەکەیەوە هەستی دڵەڕاوکێی دەناسێتەوە.

توێژەران نموونەی بۆنی ئارەق و هەناسەی 700 خاوەنی سەگیان لەکاتی دڵەڕاوکێدا وەرگرت و لەو ژمارەیەش 650 سەگیان سەرکەوتوو بوون لە دۆزینەوەی هەستی دڵەڕاوکێی خاوەنەکانیان.

شارەزایانی بواری تەندروستی دڵخۆشی خۆیان بە ئەنجامی ئەو توێژینەوەیە دەربڕیوە و باسیان لەوەکرد، ئومێد هەیە لە داهاتوودا سەگ وەک بەشێک لە چارەسەری بەکاربهێنرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. پیاوێک لە چین دەکرێتە کیسی تەرمەوە لەکاتی بەخاکسپاردنیدا دەردەکەوێت زیندووە

گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن هاوڵاتییانی شەنگەهایی چینەوە بڵاودەکرێتەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت تیمی بەخاکسپاردنی تووشبووانی کۆرۆنا لەکاتی…
Total
0
Share