بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە 90 دۆلار نزیکبووەوە

نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی لەسەر ئاستی جیهان و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە ئەمڕۆدا گەیشتە 89.12 دۆلار و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی گەیشتە 85.10 دۆلار.

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەهۆی ئەوەی دابەزینی زیاتر لە چاوەڕوانکراو لە کۆگاکانی نەوتی خاوی ئەمریکا بوونی هەبوو، هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییە جیۆپۆلەتیکییەکان و نیگەرانییەکانی وەبەرهێنەران.

بەرزبوونەوەی نرخی هەردوو جۆری نەوت بەم شێوازەی ئەمڕۆ و گەیشتنی بەم نرخە، گەیشتنییەتی بە بەرزترین ئاستی شەش مانگی رابردووی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێدەکات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی پرسی هەناردەکردنی نەوت کۆدەبێتەوە. د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share