هۆشداری لە کڕینی یارییەکی منداڵان دەدرێت.. دەبێتە هۆی سەرئێشە و سکچوون

ڕێکخراوی چاودێریی بەکاربەرانی روسیا فرۆشتنی یاریی منداڵانی “هاگی واگی” قەدەغە دەکات، ئەوەش دوای ئەوەی دەرکەوتووە یارییەکە ماددەیەکی تێدایە تەندروستیی منداڵان تێکدەدات.

ڕێکخراوی چاودێریی بەکاربەرانی روسیا، رۆسکاچێستڤۆ، قەدەغەکردنی فرۆشتنی یارییەکانی هاگی واگی بە منداڵان راگەیاند، دوای ئەوەی بۆی دەرکەوت کە ماددەیەکی تێدایە کە رەنگە زیان بە تەندروستیی منداڵە بچووکەکان بگەیەنێت.

بەپێی میدیاکانی روسیا، دەسەڵات بریاری کشاندنەوەی یارییە کوالیتی نزمەکانی هاگی واگی لە بازاڕەکاندا داوە.

ئاماژە بەوە کراوە کە بازاڕە گەورەکانی روسیا ئەو کارتە بەرهەمانەیان هەڵوەشاندووەتەوە کە یارییەکانی هاگی واگییان تێدایە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، 89%ی ئەو یارییانەی “Hggy-Waggy” کە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە ڕێژەیەکی زۆری فینۆلیان تێدایە، بەو پێیەی دەرکەوتووە زیادبوونی مادەی فینۆلی زیاتر لە 4 هێندەی ڕێژەی ڕێگەپێدراو بووە لەو یارییانەی لە بازاڕ کڕدراون، کە لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی منداڵ هەست بە خەواڵوویی و سەرئێشە و سکچوون بکات.

جێگای سەرنجە کە هوگی واگی ئەهریمەنێکی مەجازییە لە یارییە ترسناکەکانی کۆمپیوتەر کە لە “تیک تۆک”دا بەناوبانگ بوو، لە چەند وڵاتێکدا دەستکراوە بە بەرهەمهێنانی یارییەکە.

بابەتی پێشتر

لە شەوی سەری ساڵدا 27 تیمی تەندروستیی لەسەر شەقامەکان لە خزمەتی هاوڵاتییاندا بوون

بابەتی دواتر

پەیامی مێسی پێش ئەوەى دەست بەیاریکردن بکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share