لە رۆژانی بایكۆتی دەوامی كارمەندانی هاتوچۆدا لە سلێمانی ژمارەیەك رووداو روویانداوە و وتەبێژی هاتوچۆش ئاماری قوربانییان ئاشكرادەكات.
بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی رۆژانی بایكۆتكردنی كارمەندانی هاتوچۆ بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە 11 رووداوی هاتوچۆ روویانداوە.
ئاشكراشیكرد، بەهۆی ئەو رووداوانەوە كەسێك گیانیلەدەستداوە و 12ی دیكەش برینداربوون.
ئەو ژمارەیە تەنها ئەو رووداوانە دەگرێتەوە كە بەهۆی سەختی رووداوەكانەوە سەرەڕای بایكۆت لەلایەن مەفرەزەکانی هاتوچۆ هێڵکارییان بۆ كراوە، وەك ئەوەی بەهمەن عەبدوڵا ئاماژەی پێدا و ئەوەشی خستەڕوو، پێدەچێت رووداوی دیكەش روویدابێت، بەڵام هێڵکاری بۆ نەکراوە.