بكوژانی ڕوداوەكەی شەوی ڕابردووی گەڕەكی ڕاپەڕین دەستگیركران

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوو کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی دەستگیرکردووە کە کەسێکیان بکوژە و ئەوی دیکەیان هاوکاری بکوژە.

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ” شەوی ڕابردوو لەگەڕەكی ڕاپەرینی شاری سلێمانی لە ئەنجامی دەمەبۆڵەی نێوان دوو دراوسێ‌ دوكان شەرو ئاڵۆزی دروست بوو لەئەنجامدا خاوەنی یەكێك لە دوكانەكان (دوكانی ساردەمەنی )  كە بە چەقۆهێرشی كرابووە سەر، بریندار بوو و پاشان گیانی لەدەستدا”.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، ” دەستبەجێ‌ هێزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتباری سەرەكی ڕوداوەكە، كە هەڵاتبوو لەچەند کۆڵانێک نزیک شوێنی ڕوداوەكە لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاكەوتنەوە دەستگیركرا، كە خاوەنی كافتریە و تۆمەتبارێكی تریش كە هاوكاری كوشتنەكە بووە دەستگیركراوە”.

ئەو کەسانەی دەستگیرکراون ناسنامەکانیان بەم شێوەیەیە:

ك ، ع ، ع لەدایكبووی 1990

ژ ، ف ، ر لەدایكبووی 1998

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم پێشبینی بارانبارین دەکات

بابەتی دواتر

خاوەنی سەرنجڕاکێشترین پێکەنین چۆن ژیا و چۆن ماڵئاوایی لێکردین؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share