هەفتەی داهاتوو کۆمسیۆن تیروپشک بۆ ژمارەی لیست و کاندیدەکانی هەڵبژاردن دەکات

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی کاندید و لیست و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هاتووە هەفتەی داهاتووش تیروپشک بۆ ژمارەکانیان بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنەکان دەکرێت.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی کاندیدی سەربەخۆ و لیست و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییهات، کە تێیدا دوو هاوپەیمانی و 10 حزب و 54 کاندیدی سەربەخۆ ناوی خۆیان تۆمارکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێکەوتی 6 ی نیسان تیروپشک بۆ ژمارەی کاندید و لیست و هاوپەیمانێتییەکان ئەنجامدەدەین، کۆمسیۆن بەردەوام دەبێت لە هەنگاوەکانی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جارێکی دیکە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی کارمەندانی تەندروستی سەردەمی کۆرۆنا دەستیپێکردەوە

بەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر جارێکی دیکە گردبوونەوەی کارمەندانی تەندروستیی گرێبەستی سەردەمی کۆرۆنا لە بەرامبەر نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکانیان و…
Total
0
Share